بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا، لەم دواییەدا لە گفتوگۆیەکدا هەڵوێستی خۆی و ئەو ئەنجومەنەی سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریای شی کردەوە و لەسەر پێداویستی گۆڕانی بنەڕەتی لە پێکهاتەی سیاسی ئەو وڵاتە جەختی کرد.
ناوبراو راشکاوانە ڕایگەیاند: سووریا چی دیکە ناتوانێت بگەڕێتەو سەر سیستەمی ناوەندی، یان ئەبێ دابەش ببێت یان ئەبێ سیاسەتی لامەرکەزی هەبێت.
محەمەد ئیسماعیل وتیشی: سیستەمی ئێستای دیمەشق کە ساڵەها لەسەر بنەمای داکۆکی دەسەڵات و سنووردار کردنەوەی ڕۆڵی حزبەکان و ناوچە خۆجەییەکان چالاکی کردووە، چی دیکە ناتوانێت وەڵامدەری خواستەکانی خەڵک و کەمینەکان بێت. تا کاتێک کە پرسی کورد و دیکەی کەمینەکان بە شێوەی جیدی چارەسەر نەبێت، هیچ ئاسایشێک لە سووریا سەقامگیر نابێت.
Your Comment